Video report
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
Video report
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
Video report
حکوومەتی کاتیی سوریا هەفتەی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکا واژۆکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی خاوی کەرکوک- بانیاس. کورد لە سوریا ئەم پڕۆژەیە بە هەنگاوێک بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنێن.
Video report
27ـی حەوتی 2026 یەکێک لە درێژترین ڕێککەوتنەکانی وزە لە ناوچەکە بە فەرمی کۆتایی دێت، کە مێژووی واژۆکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973. ئهمه له كاتێكدایه بههۆی جهنگی ئێرانهوه تهنها رێگای پارێزراو بۆ ههناردهكردنی نهوتی عێراق هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک–جیهانه.
Video report
ئەمڕۆ 23ـی حەوت، شاندێکی حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتیی وەزیری خوێندنی باڵای سووریا و پارێزگاری حەسەکە سەردانی زانکۆی ڕۆژئاوایان کرد و بەڵێنیان دا بە دانپێدانانی زانکۆکەیان لە ناو سیستەمی خوێندنی سووریا.
Video report
بهپێی راگهیهنراوی پارتی ئازادی كوردستان، له هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی رۆژی یهكشهممه بۆ سهر هێزهكانیان له كهمپی چهمشاری سنووی ههولێر، ڕژێمی ئێران فۆسفۆری سپیی بەکار هێناوە. لهو هێرشهدا نۆ پێشمهرگه بریندار بوون، کە برینی دوانیان سهخت بوو.
Video report
سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری دۆڤەر بەشداری کرد لە مەراسیمی شکۆمەندانە بۆ گێڕانەوەی تەرمی چوار سەربازی ئەمەریکا کە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ئوردن گیانیان لەدەست دا.
Video report
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند ئەمەریکا ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ ئێران بە ڕێگەی دیپلۆماسی، بەڵام بەرپرسانی ئێران پابەندی ئەو بەڵێنانە نابن کە لە کاتی گفتۆگۆکاندا دەیاندەن.
Video report
سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری دۆڤەر بەشداری کرد لە مەراسیمی شکۆمەندانە بۆ گێڕانەوەی تەرمی چوار سەربازی ئەمەریکا کە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ئوردن گیانیان لەدەست دا.
Video report
وەزیری جەنگ پیت هێگسێت بە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی سێناتی ڕاگەیاند کە تێچووی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران گەیشتووەتە 37 ملیار دۆلار و داوای کرد 67 ملیار دۆلاری تر وەک بودجەی تەواوکاری بۆ ئەمساڵ بۆ وەزارەتەکەی تەرخان بکرێت.
Video report
ڕۆژی چوارشەممە، 22ـی حەوتی 2026، شاندێکی حکومەتی کاتیی سوریا بە سەرۆکایەتی وەزیری وزە و پارێزگاری حەسەکە سەردانی سەرێ کانییان کرد بەمەبەستی کردنەوەی وێستگەی ئاوی عەلۆک، کە چاوەڕوان دەکرێت ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 500 هەزار هاووڵاتی ئەو پارێزگایە دابین بکات.
Video report
زانکۆی جۆرج واشنتن لە پایتەختی ئەمەریکا مۆزەخانەیەکی کردووەتەوە تایبەت بە بەرهەمە ناوازە جیهانییەکانی زینی ئەسپ و ئێستر. دوو لە بەرهەمە نمایشکراوەکان لە شاری سنە بەرهەم هاتوون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر.