Direct Feed

Clear all
23 Jul 2026, 18:00 GMT

Video report

27ـی حەوتی 2026 یەکێک لە درێژترین ڕێککەوتنەکانی وزە لە ناوچەکە بە فەرمی کۆتایی دێت، کە مێژووی واژۆکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973. ‌ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی جه‌نگی ئێرانه‌وه‌ ته‌نها رێگای پارێزراو بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک–جیهانه‌.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
23 Jul 2026, 17:53 GMT

Video report

ئەمڕۆ 23ـی حەوت، شاندێکی حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتیی وەزیری خوێندنی باڵای سووریا و پارێزگاری حەسەکە سەردانی زانکۆی ڕۆژئاوایان کرد و بەڵێنیان دا بە دانپێدانانی زانکۆکەیان لە ناو سیستەمی خوێندنی سووریا.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 19:10 GMT

Video report

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پارتی ئازادی كوردستان، له‌ هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ كه‌مپی چه‌مشاری سنووی هه‌ولێر، ڕژێمی ئێران فۆسفۆری سپیی بەکار هێناوە. له‌و هێرشه‌دا نۆ پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون، کە برینی دوانیان سه‌خت بوو.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 18:59 GMT

Video report

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری دۆڤەر بەشداری کرد لە مەراسیمی شکۆمەندانە بۆ گێڕانەوەی تەرمی چوار سەربازی ئەمەریکا کە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ئوردن گیانیان لەدەست دا.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 18:51 GMT

Video report

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند ئەمەریکا ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ ئێران بە ڕێگەی دیپلۆماسی، بەڵام بەرپرسانی ئێران پابەندی ئەو بەڵێنانە نابن کە لە کاتی گفتۆگۆکاندا دەیاندەن.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 18:06 GMT

Video report

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری دۆڤەر بەشداری کرد لە مەراسیمی شکۆمەندانە بۆ گێڕانەوەی تەرمی چوار سەربازی ئەمەریکا کە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ئوردن گیانیان لەدەست دا.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 16:23 GMT

Video report

وەزیری جەنگ پیت هێگسێت بە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی سێناتی ڕاگەیاند کە تێچووی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران گەیشتووەتە 37 ملیار دۆلار و داوای کرد 67 ملیار دۆلاری تر وەک بودجەی تەواوکاری بۆ ئەمساڵ بۆ وەزارەتەکەی تەرخان بکرێت.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 15:57 GMT

Video report

ڕۆژی چوارشەممە، 22ـی حەوتی 2026، شاندێکی حکومەتی کاتیی سوریا بە سەرۆکایەتی وەزیری وزە و پارێزگاری حەسەکە سەردانی سەرێ کانییان کرد بەمەبەستی کردنەوەی وێستگەی ئاوی عەلۆک، کە چاوەڕوان دەکرێت ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 500 هەزار هاووڵاتی ئەو پارێزگایە دابین بکات.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
22 Jul 2026, 12:09 GMT

Video report

زانکۆی جۆرج واشنتن لە پایتەختی ئەمەریکا مۆزەخانەیەکی کردووەتەوە تایبەت بە بەرهەمە ناوازە جیهانییەکانی زینی ئەسپ و ئێستر. دوو لە بەرهەمە نمایشکراوەکان لە شاری سنە بەرهەم هاتوون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
21 Jul 2026, 19:57 GMT

Video report

دوای بارانێکی زۆر، سەرچاوەی ئاوی 'حەسار' لە ناو دڵی سەیدسادق ژیانی بەبەردا گەڕایەوە. بەڵام ئەمجارە بە بازووی گەنجانی خۆبەخش، ئیدارەی شارەکە و خێرخوازانەوە پڕۆژەیەکی قەشەنگ لەدایکبووە کە شوێنەکەی کردووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و لەو ڕێگەیەشەوە ژمارەیەک گەنج بوونەتە خاوەنکار.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
21 Jul 2026, 19:39 GMT

Video report

دوای سەردانی بۆ ئەمەریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە بچێتە ئێران. چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەوڵی عێراق بۆ ڕاگرتنی باڵانس لەنێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان کارێکی ئاسان نابێت، بە تایبەت لە کاتێکدا عەلی زەیدی دەیەوێت دەستی ئێران لە کاروباری عێراق کەمبکاتەوە.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
21 Jul 2026, 19:14 GMT

Video report

مرۆڤ زیاتر لە 5 هەزار ساڵ لەمەوبەر مەرکانە و دەفری لەقوڕدروستکراوی و بۆ مەبەستی ئاوخواردنەوە باکار هێناوە. ئەگەرچی لە ساڵانی ڕابردوودا ئەمە لە هەرێمی کوردستان فەرامۆش کرابوو، بەڵام ئێستا خەریکە دووبارە دەبێتەوە کەرەستەیەکی دڵخوازی خەڵک.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
20 Jul 2026, 20:34 GMT

Video report

مارکۆ ڕوبیۆ: ئێمە هەمیشە پێشوازی لە دیپلۆماسی ڕاستەقینە دەکەین

Download item bundle
Video
Credit: VOA
20 Jul 2026, 20:32 GMT

Video report

بە گوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆشکی سپی هێرشەکانی سەر ئێران و گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
20 Jul 2026, 20:29 GMT

Video report

هەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ پەسەند کردنی بودجەی بەرگری لە کاتێکدا کاتێکی کەم بەدەستەوە ماوە تا ئەو وەختەی کۆنگرێس پشووی هاوین وەربگرێت.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
20 Jul 2026, 20:26 GMT

Video report

سنوور کەریم تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران دەخاتە ڕوو.

Download item bundle
Video
Credit: VOA
20 Jul 2026, 20:09 GMT

Video report

هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد دوان هاتوون ڕۆژی دووشەممە دەستی لە کار کێشاوەیە و لە ڕاگەیاندنێکی نوسراودا لە سەر پلاتفۆرمی فەرمی خۆی دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕاگەیاند.

Download item bundle
Video
Credit: VOA